"بۆچی دەنوویست؟
- Brwa Rueya
- Sep 21, 2022
- 1 min read
سەمیۆل بێکێت لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا گوتبووی:
"ئاخر هیچ ئیشێکی دیکە نازانم"
ئۆلۆف لاگەرکرانتز پێی وایە، نووسین لەگەڵماندا لە دایک دەبێت، قەدەرێکە توانای ئەوەمان نییە، خۆمانی لێ لا بدەیەن، تەنیاییش یەکێکە لەو هۆلکارانەی خەڵک بۆ نووسین هان دەدات، کە کەسمان شک نەبرد، گوێمان بۆ ڕادێرێت، ئیدی ناچار دەبین، بنووسین. ئەگەر هەست دەکەیت، دوا نووسینت لەوەی پێشووت بەهێزتر نییە، ئەگەر وای بۆ دەچیت، هیچ توانای تازە لە وشە کۆنەکاندا نادۆزیتەوە، ئەگەر پێت وایە، هەر هەمان دەربڕین و قسەکانی پێشووت دووبادە دەکەیتەوە، چی زووترە، دەست لە نووسین هەڵگرە!
Comments