top of page

نووسین لای نووسەری ڕاستەقینە، ئەو ژنە دلۆڤانەیە کە متمانەی پێ دەکات.


تا هەنووکە شتێک نەهاتووە
بۆ بە گژدا چوونەوەی خەمناکی و بێزاری
هێندەی چیرۆک کاریگەر بێت.

ئەوین پێناسە ناکرێت، تا خۆت نەکەویتە نێو ئەو داوی ئەوینەوە، نازانیت ئەوین چییە. ئەوین شتێک نییە ئاسایی، شتێکە سەرسوڕهێن، وەک جادوو. ڕەنگە ئەوین گەڕان بێت بە دوای شتیکدا کە نازانین چییە، وەلێ دەزانین پێویستمان پێیەتی. ڕەنگە ئەوین خەونێک بێت، شاعیر بتوانێت بە زمانێکی زێدەجوان، بە هۆی ڕستەی بازنەییەوە بۆمانی بگێڕێتەوە، گێڕانەوەیەک نە سەرەتای هەبێت، نە کۆتایی. ڕەنگە نووسینیش شتێک بێت وەک ئەوین، وەک چۆن ئەوە تەنیا خودی ئەویندارە، هەست بە نهێنییەکانی عیشق دەکات، ئەوە تەنیا نووسەریشە، پەی بە لایەنە نادیارەکانی نووسین دەبات.


پیاو ئەگەر ژنێکی خۆش ویست، چی نهێنی خۆی هەیە، با هەندێکیان لایەنە لاوازەکانیشی ئاشکرا بکەن، لە کنی دەیاندرکینێت، بێ گوێدنە ئەوەی، دەشێت بە درکاندنی هەنێک لەو نهێنیانە، ئەو شکۆ و سەنگینییەی جارانی لە کن ژنە نەمێنێت. نووسین لای نووسەری ڕاستەقینە، ئەو ژنە دلۆڤانەیە کە متمانەی پێ دەکات و بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆییەوە، ڕازی خۆی بۆ دەردەبڕێت. ئەوە بۆیە کاتێک چیرۆکبێژ، خودی چیرۆکنووسەکەیە و بەشێک لە بیۆگرافیایی خۆی دەنووسێتەوە، چیرۆکەکەی دەبێتە جێی متمانەی خوینەر، با خەیاڵ و واقیع بە جۆرێک دەستیان لە ملی یەکدیش ئاڵابێت، لیک جیاکردنەوەیان کارێکی ئەستەم بێت.

 
 
 

Recent Posts

See All
ڕوو نووسین چییە؟

ئەم ڕۆژانە ڕاهێنانی "ڕوو نووسین" زیاتر لە هەر تەمرینێکی تر دەکەم. ڕوو نووسین واتە لەبەر نووسینەوە. چۆن لە مەکتەب مامۆستا دەیگوت بچن ئەم...

 
 
 
"بۆچی دەنوویست؟

سەمیۆل بێکێت لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا گوتبووی: "ئاخر هیچ ئیشێکی دیکە نازانم" ئۆلۆف لاگەرکرانتز پێی وایە، نووسین لەگەڵماندا لە دایک دەبێت،...

 
 
 

Comments


bottom of page