تەنیا خوێندنەوەی بەرهەم و لاساییکردنەوەی شێوازی نووسەرانی گەورە، کافییە؟
- Brwa Rueya
- Sep 25, 2022
- 1 min read
خوێندنەوەی بەرهەم و لاساییکردنەوەی شێوازی نووسەرانی گەورە، سوودیان زۆرە، بەڵام لەوانە گرنگتر، بەهرەیە، بەهرە شتێک نییە وەک سرووش لە ئاسمانەوە بەسەرماندا ببارێت، ڕەنگە بەهرە لە (بەهێزی تێبینی)دا چڕ ببێتەوە، یان جۆرێک بێت، لە وردبینی، بینینی ئەو شتانەی کەسانی دیکە نایبینن. ئاخۆ ئەگەر بەهرە نەبووایە، ڤاگنەر دەیتوانی بە کاریگەرییەتی ڕیتمی بارینی باران، جوانترین پارچە میوزیکی خۆی دابهێنێت؟ کەواتە ڕەنگە بەهرە پەیوەندیی بە توانای بیستنیشەوە هەبێت، ئەوەی بێتهۆڤن، وەک بیستن کەمایەسی هەبووە و بەهرەمەندێکی گەورەش بووە، دەگمەنە و ناکرێتە پێوەر.
دنیایی چیرۆک
حەمەسەعد حەسەن
Comments