ترست لە نووسین هەیە؟ ئاسانە بەم ڕاهێنانە خۆتی لێ ڕزگار بکە.
- Brwa Rueya
- Apr 11, 2022
- 2 min read
ڕاهێنانی ١ "وشەنووسین"
کاتێ لە سەرەتای ڕێگای و دەتەوێت لەم بوارە هەنگاوێ هەڵبگریت، ئەوا دۆزینەوەی بابەتێ لەسەری بنووسی، ئەوا دژوار دەرەکەوێت. بگرە نووسینێکی سادەشت لا سەخت و گرانە.
یەکێ لەو ڕاهێنانەکان بۆ دۆزینەوەی بابەت "وشەنووسین"ــنە.
ڕاهێنانی وشەنووسین هێندە سەرگەرمت دەکات، ناتوانی بەهانەیەک بدۆزیتەوە تا ئەنجامی نەدەیت.
لەوانەیە ئەم تەمرینە یەکێ لە باشترین تەمەرینەکان بێت، بۆ ئەوەی ترسمام لە لاپەڕەی سپی نەمێنێت.
بۆ ئەوەی ئەنجامی وشەنووسین ببینین، ئەوا تەنیا پێویستە بە ئەندازەی پڕکردنەوەی یەک لاپەڕە تاقەتمام هەبێت.
بۆ ئەنجامدانی کافیە هەر وشەیەک دێت بە بیرماندا بەبێ وەستان و هەڵسەنگاندنی بینووسین.
پێویست ناکات نیگەرانی ئەوە بین وشەکان پەیوەندیان پێکەوە هەیە یان نە. تەنیا پێویستە وشەکان بەدوای یەکدا ڕێز بکەین و لە بەینی وشەکاندا خەتێک دابنێین.
بەم کارەش بە شێوەیەکی ئاسایی دوای نووسینی نیو لاپەڕە، بابەتێک پەیدا دەکەین بۆ نووسین.
ئەم تەمرینە هەر چەن بۆ دۆزینەوەی بیرۆکەی بابەت بەسودە، ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەش زیاتر هەستیار بین دەربارەی وشەکان. هەروەها بە شێوەیەکی خێرا بازنەی وشەکانمان فروان دەبێت و گەشە بکات.
ڕاهێنانی ٢
یەک وتەی کورت هەڵبژێرە و دەربارەی ئەو بنووسە.
کاتی نووسین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە:
🔶بۆچی ئەم وتەت لا سەرنچڕاکێش بوو؟
🔶ئەم وتە چ یادگارییە یان ڕووداوێک بە بیری تۆ دەهێنێتەوە؟
🔶ئەم وتە چ وتەیەکی ترت بیر دەخاتەوە؟
🔶ئایا دەتوانی ئەم ڕاستە بەشێوەیەکی تەواو جیاواتر بنووسیت؟
🔶ئایا دەتوانی چیرۆکێ بنووسی و یەکێ لە کارەکتەرەکان ئەو ڕستەیە بڵێ؟
چەن نموونەیەک لە وتەی کورت
🔵 نووسین، هونەری دووبارەکردنەوەیە، بەبێ ئەوەی کەسێ هەستی پێبکات.
🔵 زۆربەی خەڵکی دەنووسن تا لە بیریان بمێنێ، بەڵام من دەنووسم تا فەرامۆشی بکەم.
🔵 هەندێ لە بیرۆکەکان بە نووسین لەدایک دەبن، ئەوانی دیکەیان بە نووسین دەمرن و کۆتاییان پێ دێت.
🔵 تۆ کاتێ ژیانێکی ڕاستەقینەت هەیە، کەوا لە هیچ یەک لە بابەتاکانی ژیانتدا ململانێ و پێشبڕکێ نەکەی.
🔵 ئەگەر دەتەوێ لە شاعیرێ تێبگەی، هەست بە شیعرەکانی بکە.
🔵 ئەگەر هۆیەکت دۆزییەوە کە نیشانی بدات لەگەڵ کەسێکدا هاوڕێی، ئەوا ئێوە پێکەوە هاوڕێ نین.
ڕاهێنانی٣
وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە:
🔶 حەزدەکەی لەم کاتەوە تا پێنج ساڵی ئایندە چ کارێک ئەنجام بدەی؟ پێت وایە دەبێ چ کارێ ئەنجام بدەی؟
🔶 گەورەترین کێشەیە کە نائومێدی کردووی چییە؟ گەورەترین شکستت چیی بووە؟
🔶 ئاخرین جار لەگەڵ کەسێکدا کێشەیەک، شەڕێ، دەمەقاڵێت هەبووبێت، کەی بوو؟ هۆکاری کێشەکە چی بوو؟ چ کەسێ سەرکەوتوو بوو؟
ئایا دەتوانێ یەکێ لە وەڵامەکانت بۆ ئەو پرسیارانەی سەرەوە، بکەی بیرۆکەی نووسینی چیرۆکێ یان یان وتارێک؟
Comments