top of page

"دێڕێکی باش، کلیلی دەرگایەکی نوێیە بۆ ژیان"


لە کاتی خوێندنەوەی هەر کتێبێکدا، جا لە سەرەتایی کتێب بێت یان کۆتایی، گەر گەشتین بە ڕستەیەکی کلیلی یان مانادار. ئاوا خێرا بەسەر ئەو دێرەدا گوزەر نەکەیەن. بێین ئەو دێرە یاداشت بکەین و ئیتر کتێبەکە دابخەین. تەنیا بیر لەو دێرە بکەینەوە، حەتا گەر چەن ڕۆژ بخاینێ. تا تەواو بابەتەک درک بکەین و بیکەین بە بەشێک لە خۆمان و ڕۆژانە بەکاری بهێنین.



زۆرجار هێندە پەلەی ئەوەمانە کتێبەکە تەواو بکەین و بچین کتێبی نوێ بخوینینەوە، تا رێژەی خوێندنەوەمان زیاتر بکەین. بەڵام ئەمە وا دەکات زۆر بە سانای بەسەر ئەو دێڕانەدا بڕۆی و کاریگەرییەکی وای نابێت. من لام وایە لە هەر کتێبێک تەنیا ڕستەی مانادری تێدا بێت بۆ تۆ و رۆژانە بەکاری بهێنت، زۆر باشترە لە ڕۆژێکدا، لە هەفتەیەکدا دوو کتێب بخوێنیتەوە و کاری پێنەکەیت.


ئێمە کتێب بۆچی کتێب دەخوێنینەوە؟

بە سادەی بڵێم، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە خۆماندا بکەین و ئاستی و بیر و ئەفکارمان بەرزتر بکەینەوە، نەک ئەوەی ڕێژەی ئەو کتێبانە زیاد بکەین رۆژانە بە دەسیانەوە دەگرین.


جا ئیتر باشترە خۆمان لەم قسە دوور بخەینەوە کە باوە دەڵێ "ئەم هەموو کتێبە باشە هەیە و گەر فێری خێرا خوێندنەوە نەبین، ئەوا فریایی خوێندنەوەیان ناکەوین"


خێرا خوێندەوە سودی چییە، گەر فێرنەبیت بیربکەیتەوە. هەڵدانەوەی پەڕە و بینینی وشە سودی چییە گەر مانەیەک بە تۆ نەبەخشێ.


پاولۆ کۆیلۆ دەڵێ: مرۆڤی گەورە، بە وریاییەوە بیر دەکاتەوە، بەڵام کە دەستی لە چەمکی بیرکردنەوەیەکی گرنگ گیر بوو، بەری نادات و بەردەوام دەبێت لەسەر لێکۆڵینەوەی.


ئیتر گەر دەتەوێ گۆڕانکاری لە خۆتا بکەیت و کەم بیدەنەوە بە ڕووتدا کە کتێب سودی چییە و توانایی چی هەیە، ئەوا ئەم شێوازە پەیڕەو بکە تا لە کەمترین ماوەدا کاریگەرییەکەی ببینیت.


"دێڕێکی باش، کلیلی دەرگایەکی نوێیە بۆ ژیان"



بڕوا ڕوئیا

 
 
 

Recent Posts

See All
ڕوو نووسین چییە؟

ئەم ڕۆژانە ڕاهێنانی "ڕوو نووسین" زیاتر لە هەر تەمرینێکی تر دەکەم. ڕوو نووسین واتە لەبەر نووسینەوە. چۆن لە مەکتەب مامۆستا دەیگوت بچن ئەم...

 
 
 

Comments


bottom of page