top of page

سایتێکی شەخسی بۆ خۆت دروست بکە

Updated: Apr 25, 2022



ئەکاونتی کەسی(شەخسی) پێویستە دابنێین. هەر چەن گەر پەیجێکی بجووکیش بێت. ئەم ماڵە بچووکەی ئێمە وامان لێ دەکات پەرە بە تواناکانی خۆمان بدەین. کاتێ پەیجیکمان هەیە ئەوا ئەرکە لەسەرمان کە کاری بۆ بکەین و ڕۆژانە بەرەو پێشی بەرین. جا لە دنییای ئەمڕۆدا ئەم پەیجە بچووکانە زۆر باوە و کاریگەری باشیشیان هەیە، هەروەها دەتوانێ ئیشەکانی ئێمە ڕایی بکات.


کاتێ ئەکاونێکمان هەیە و تەرخانمان کردووە بۆ بوارەکەی خۆمان. سەرەتا ڕەنگە تا یەک هەفتە بابەتمان هەبێت تا دەربارەی بنووسین. بەڵام دوای ئەوە بەجۆرێ وشک دەکەین، هەست دەکەین ئیتر نازانین چی بکەین. لێرە فشار و پەستان دەکەوێتە سەرمان. زۆرێ ڕێک لێرە واز دەهێنن لەو کارە، چوون نازانن چ بکەن. بەڵام ئەم فشارە شتێکی ئاساییە. دەبێ ڕێگە بدەین وامان لێ بێت کە بێزار بین و نەزانین چی بکەین. کاتێ دەگەین بەم قۆناغە، ئەوا دەگینە ئەوەی دەبێت شتێک بکەین، حەتا نازانین ئەو شتە چییە. بەڵام ئەوە دەزانین نابێت لەم ئاستە بووەستین. ڕێک ئەم کاتەیەدا مێشکی مرۆڤ دەکەوێتە کار و خۆت دەخەیتە ئەو بارەوە کە بیر بکەیتەوە. بیرکردنەوە بۆ دەرباز بوون، ئیتر کارەکەت ڕایی دەکات. چوون هەر ئەوەی هەموو ڕێگاکانت لەسەر داخرا و تۆ خۆت یەکلای کردەوە بۆ دەرباز بوون لەم حاڵە، ئەوا ئۆتۆماتیکی زهنت هاوکاریت دەکات.


جا بۆ ئەوەی فشاری سەر خۆت وردە وردە کەم بکەیتەوە، ئەوا دەبێت کاری بۆ بکەی. بۆ نموونە چاڵنج بۆ خۆت دابنێ و وا لە خۆت بکە تا کۆتایی ئەنجامی بدەی. بۆ نموونە بڵێ تا ٢٠ رۆژ، هەموو رۆژ دەبێت پۆستێک بکەم (بابەێک بڵاو بکەمەوە) ئەم چاڵنجە ٢٠ ڕۆژییە لە ٢٠٠٠ کەس تەنیا یەک کەس ئەنجامی دەدات. ئەوانی دیکە لە نیوەی بەهەر هۆکارێ بووە واز دەهینن. گەر دەتەوێ کارێکی جدی دەس پێبکەی ئەوا چاڵنجی رۆژانە و هەفتانە و ماناگانە و ساڵانەش بۆ خۆت دەبنێ و لە دەفتەری تێبینی خۆتدا بینووسە، تا زوو زوو چاویان لێ بکەیت و دووبارە بکەونەوە یادت.



جا گەر دەتەوێت بە شێووەیەکی جدی کار بکەی، ئەوا پێویستت بە سایتیکی تەیابەت بە خۆت یان (کارەکەت) هەیە. زۆریک لەو کەسانەی لە ئایندە بەتۆ ئەشان دەبن لە رێگای سایتەکەتەوەیە. جا بەم پێیە دەکرێ بڵێن ئەم سایتە ماڵ و خانووی سەرەکی تۆیە. دەبێت لە هەر شوێنیکی دیکە زیاتر گرنگی پی بدەی. پەیج و ئەکاونت لە هەر تۆڕێکی دیکە، ئەوان دەبن بە ژورێک لە ژوورەکانی ئەم خانووە گەورەی تۆ.


بڕوا ڕوئیا


 
 
 

Recent Posts

See All
ڕوو نووسین چییە؟

ئەم ڕۆژانە ڕاهێنانی "ڕوو نووسین" زیاتر لە هەر تەمرینێکی تر دەکەم. ڕوو نووسین واتە لەبەر نووسینەوە. چۆن لە مەکتەب مامۆستا دەیگوت بچن ئەم...

 
 
 

Comments


bottom of page