١٠ وشەی دڵخوازی من
- Brwa Rueya
- Mar 19, 2022
- 1 min read
Updated: Apr 5, 2022
١٠ وشەی دڵخوازی من.
نووسین دەربارەی بابەتی دڵخوازمان وا دەکات توانای داهێنەری ئێمە بتەقێتەوە. بە هەمان ١٠ وشەی دڵخوازمان بەلایەن کەم دەتوانین ١٠ چیرۆک بنووسین و ١٠ ڕۆژ لەوە نەجاتمان بێت، نەزانین دەربارەی چ بنووسین.
کەوایە هەر ئێستا پەڕەیەکی سپی لەبەردەم خۆت دابنێ، بیر بکەرەوە و ١٠ وشەی دڵخووزی خۆت بنووسە.
هەروەها دەتوانی هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم وشانە بنووسیت. یان بڵێن ئەم وشانە چیتان بیر دەخاتەوە.
ئەمە ١٠ وشەی دڵخوازی ئەلبێر کامۆ
١ـ دنیا
٢ـ ڕەنج/ئازار
٣ـ زەوی
٤ـ دایک
٥ـ مرۆڤەکان
٦ـ بیابان
٧ـ شەرەف
٨ـ هاوین
٩ـ دەریا
١٠ـ کڵۆڵ/بەدبەخت/چارەڕەش
ئەمەش دە وشەی دڵخوازی من
١ـ نووسین
٢ـ وشە
٣ـ ڕووبار
٤ـ شەو
٥ـ ئێوارە/ سپێدە
٦ـ شیعر
٧ـ نامە
٨ـ ئازادی
٩ـ 🦋🦉🐟🌼
١٠ـ کتێب
ئومێدەوارم تۆش هەر ئێستا هەنگاو بنێی و ١٠ وشەی دڵخوازی خۆت بنووسی. ئەڵبەتە جار جار تەماشای ئەم وشانە بکەنەوە، ئەگەر هەستان دەربارەیان گۆڕابوو، ئەوا وشەی تریان لە شوێن
بنووسن.
دە وشەی دڵخوازی تۆ چییە؟
Comments