چۆن بزانین ئامانجەکەمان دروستە یان نە؟
- Brwa Rueya
- Mar 19, 2022
- 2 min read
Updated: Apr 5, 2022
چۆن بزانین ئامانجەکەمان دروستە یان نە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە هەمیشە زۆریکمان حەزمان لەوەیە وەڵامیکی ئامادەمان دەس بکەوێت. بۆ نموونە لە کتێبێک ڕێکارێک دەسبخەین، یان لە ڕوانگەی کەسێکی ئاوەزمەندەوە خۆمانن هەڵبسەگێنین. بۆ نموونە دەبینی کەسێ گەشتووە بە ئامانجێ و تۆش هەوڵ دەدەی ڕێکارەکەی ئەو بگریتە بەر بۆ گەشتن بەو ئامانجە. بە کورتی دەتەوێ لاسایی ئەو بکەیتەوە لە گەشتن بەو خاڵە. هەڵەکە رێک لێرەدایە، چوون ئێمە ئەوەمان لەخۆ سەندۆتەوە کە بیر بکەینەوە. هاتووین خۆمان لە قاڵب دەدەین. جلێک هەیە دەمانەوێ خۆمان لەناویدا جێ بکەینەوە و هەوڵی ئەوەش دەدەین لەناویدا جوان دەربکەوین. ئەمە لە کاتێکدا دەبوو جلەکە بە گوێرەی ئێمە دوورا بێت، نەک بە پێچەوانە.
بۆیە بەم پێیە دەکرێ بڵێم هەر کەسێک کە ئامانجیکی هەیە، ئەوا دەبێ بە ڕێکار و تەکنیکی خۆی بگات بەو ئامانجە. جا سود وەرگرتن لەوانی دیکە لەم بوارە ئاساییە، نەک هەوڵ بدەی دەقیق وەک ئەوان بیت، چوون ئەو رێکارە بۆ ژیانی ئەوان گونجاو بووە. تۆ گەر بتەوێ دەبێ ڕێکارێ بگریتە بەر کە لەگەڵ ژیانی خۆت بگونجێ، بۆ ئەمەش پێویستت بە بیرکردنەوە(فکرد کردنەوە)یە. چوون تا نەتوانی بیر بکەیتەوە ئاوا ناتوانی ڕێکارەکان هەڵبسەنگێنی و بزانی کامە گونجاوە بۆ خۆت. ئەوەش بزانە لاسایی کردنەوە لەم دۆخەدا بیرکردنەوەی تێدا نییە!
هەروەها بابەتی ناو کتیبەکانیش هەمان حکومیان هەیە، ئەوەنە کۆمەڵە ڕێسا و بیرۆکەیەکن نووسەران لە ڕوانگەی خۆیانەوە ئاماژەیان پێ کردووە. ئەمەش دەمانگەیەنی بەوەی بەچاوی گومانەوە بخوێنیەوە، یانی ئەوەی دەیخوێنینەوە بیدەن لە بیژنگ و بیریان لێ بکینەوە و هەروەها هەڵیشیان بسەنگینین. کاتێ فێری ئەوە دەبین ئاوا بیر بکەینەوە، ئەوکاتەیە گەشەی ئێمە دەس پیدەکات.
یەکێ لەو هۆکارانەی ڕۆژگارێ وای دەکرد من لەم بیرکردنەوەیە مەحروم بم، ئەوە بوو فریوی ئەوەم خوارد کە دەبێت خێرا بخوینمەوە. دەمبینی خوێنەرانی دیکە ساڵانە یەک دنیا کتێبیان خوێندۆتەوە، کاری لە من دەکرد و زیاتر لەوەی بیر بکەمەوە ،دەمخوێندەوە. ئەوکات دەزانم چەن لەبیری ئەوەدا بووم کە لە بابەتێک جوان تێبگەم، ئەوا لە فکری ئەوەدابووم ژمارەی کتیبەکانم لەو ساڵەدا زیاد بکەم.
بەڵام دوای زانیم چەن خوێندەوە گرنگە ١٠ ئەوەندە بیرکردنەوە گرنگترە. مرۆڤ بۆ ئەوە دەخوێنێتەوە کە تێبگات و ئاسۆیی بیرکردنەوەی فراوان بێت. لێ کاتێ دێین کتێب لەدوای کتێب دەخوێنینەوە، ئەوا خۆمان مەحروم دەکەین لە بیرکردنەوە.
بۆیە وا پێویست دەکات لە خوێندنەوەی هەر کتیبێ تەواو بووین، ئەوا رێگا بەخۆمان بدەین بیری لێ بکەینەوە و پاشان بچین کتێبێکی دیکە بخوێنینەوە. جا ئەم کاتە واتە بەینی ئەم دوو کتێبە، ئەوە لەسەر ئەوە بەندە تا چەن کتێبەکە تۆی جوڵاندووە بۆ بیرکردنەوە، جا گەر لێی حاڵی نەبووبیت، ئەوا ناوەڕۆکەکەیت لا ڕوون نییە و نازانی چۆن لێکدانەوە بۆ باسەکانی ناوی بکەی. بگرە حەزیش دەکەی لەیادی بکەی. ئێستا جەوهەری قسەکە ئەوەیە. لە بەینی هەردوو کتێبێک کە دەیخوێنیتەوە کات بەخۆت بدە بۆ بیرکردنەوە.
بێرناردشۆ لەم بارەوە وتیەکی جوانی هەیە دەڵێ: خەڵکی ساڵی دوو جار بیر دەکەنەوە، من بەنووسین هەفتەی دووجار بیر دەکەمەوە، ئەمەش وای کرد ناوبانگی جیهانی پەیدا بکەم.
هەندێ کەسیش دەڵێن نووسین سەختە، ڕاست دەکەن، چوون نووسین هەر بیرکردنەوەیە. کاتێ بیرکردنەوە سەخت بێت، ئەوا نووسینیش دوو بارانبەر سەخت دەبێت.
👏👏