top of page

چۆن ڕاهێنان بکەین؟ دە شێواز بۆ ڕاهێنانێکی کاریگەر.



ڕاهێنان کردن واتە گەشەدان بە تواناکانمان. ئەگەر بەرنامەیەکی باش و ڕێکوپێکمان نییە، ئەوا دەبێ نیگەران بین. بۆ ئەوەی هونەرەکەمان بەرەو پێش بەرین، دەبێت پشت بە چ پەرجوییەک ببەستین؟

لە درێژەی ئەم بابەتەدا دە خاڵی کورت و کاریگەر دەخوێنینەوە، گەر ڕەچاویان بکەین لە کاتی تەمرین دا، ئەوا ئەمجامێکی گەلێ باشترمان دەست دەکەوێت.




١ـ ڕاهێنانی بەسود ڕاهێنانێکە هەموو ڕۆژ ئەنجامی بدەین.


دروستکردنی خوویەکی نوێ لە خۆماندا، پێویستی بە بەرنامیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام هەیە. دەنیل کویل نووسەری کتێبی "بلیمەتی" دەڵێ: پێنج خولەک ڕاهێنانی ڕۆژانە کاریگەرترە لە یەک سەعات تەمرینی هەفتانە.


نووسینی "پەڕەی بەیانیان" یەکێکە لەو ڕاهێنانەی ئەگەر لەسەری بەردەوام بین، ئەوا خوویەکی ئاوامان تێدا دروست دەکاتم




٢ـ ڕاهێنانی باش ڕاهێنانێکە کە بەتەواوی بەشبەش و کەم بێت.


ئەم لاف لێدانە "من هەموو ڕۆژێ تەمرینی نووسین دەکەم" ناڕوون و گشتییە. دەتوانین وەکوو کەسێکی محتواگەر (ئەوانەی لە ئەکاونت و سایتی تایبەتی خۆیان بابەت بڵاو دەکنەوە)، چەن مانگ لە ڕاهێنانی خۆمان دابنێن بۆ ئەوەی ڕستەسازیمان باش بکەین. ئەم ماوە بۆ ناسینی شێوازە جیاوازەکانی ڕستەسازی تەرخان بکەین. تا ئەوەی تەواو کارامەبین تێدا. پاشان دەبێت ماوەیەکی درێژ تەرکیز لەسەر پەخشانی زمانی (پەخشان بەمانای هەر نووسینێک کە شیعر نەبێت) خۆمان دابنێن. دواتر بەشێوەیەکی ناخودئاگا ئەم ڕستەسازی و تەرکیز خستنە سەر پەخشانی زمانەکەمان، ئاوێزانی یەکتر دەبن و دەبینین پلەبەپلە بە ئاستێکی بەرز گەشتووین. ئەمەش وا دەکات دوایی هەر بابەتێ کە دەمانەوێت بینووسین، بەشێوەیەکی کارامە توانامان بەسەریدا دەشکێت.


٣ـ مامۆستا و ڕێنیشاندەرێکی کارزازنمان هەبێت.


٤ــ لەجیاتی ئەوەی هەر خەریکی ژماردنی کات بین، چاڵنجی داهێنەرانە دروست بکەین بۆ خۆمان.


٥ ــ ڕاهێنانەکان چێژبەخش بکەین و وەک یارییکردن.


٦ــ تەماشا بکەین و ئیهلام وەربگرین


٧ــ لە شوێکی بێدەنگ و ئارامدا ڕاهێنان بکەین


٨ــ جارجار سەرخەوێک بشکێنین. "ماندوێتی دوژمنی فێربوونە"


٩ــ هەموو شەو پێش خەوتن تەرکیز بخینە سەر ئەو نموونە و سەرمەشقەی بۆ خۆمان دیاریمان کردووە.


١٠ــ دە یاسایی تایبەت بە خۆمام بنووسین.


تێبینی/ ئەم وتارە تاواو نەکراوە رۆژانە تازە دەکرێتەوە



بڕوا ڕوئیا

 
 
 

Recent Posts

See All
ڕوو نووسین چییە؟

ئەم ڕۆژانە ڕاهێنانی "ڕوو نووسین" زیاتر لە هەر تەمرینێکی تر دەکەم. ڕوو نووسین واتە لەبەر نووسینەوە. چۆن لە مەکتەب مامۆستا دەیگوت بچن ئەم...

 
 
 

Comentários


bottom of page