top of page

ڕاهێنانێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش بۆ نووسین.

Updated: Apr 5, 2022




ئەم ڕاهێنانە زۆر سادەیە

٣٠ دانە کتێبی باش لەبواری ئەدەبیات لە کتێبخانەت دەربهێنە. پاشان دێڕی یەکەمی هەر یەک لەو کتێبانە بنووسە.


چاڵنجەکە ٣٠ رۆژ دەخایەنێ. هەریەک لەو دێڕانەی دەرمان هێناون، بەرواری رۆژیکی لەسەر دەنووسین. بۆ نموونە لەسەری مانگەوە دەس پێدەکەی. لیستێکی بەم شێوەی بۆ دروست دەکەی.


یەکی مانگ (ئەو دێڕەی دەرت هێناوە لێرە دەینووسی)

دووی مانگ ( .......................

سێی مانگ ( .........................

بەم شێوە تا هەر ٣٠ رۆژەکە.


دواتر کاتی ڕاهێنانە. هەر ڕۆژێک بەپێی لیستەکە. دەچین ئازادانە درێژە بەو دێڕە دەدەین، هەر جۆری پێمان خۆشە. بەهەر سەبک و شێوەیەک خۆمان ئارەزووی دەکەین. ڕۆژێ چیرۆک، رۆژێ یادەوەری، رۆژێ یاداشتی رۆژانە، ...هتد.


ئەگەر خویەکی ئاوا لە خۆتاندا دروست بکەن، توانای نووسین بەشێوەیەکی بەرچاو لەخۆتاندا گەشە پێدەدەن. وتەیەکی بەناوبانگ هەیە دەڵێ "دێڕی یەکەم دیاری خودایە بۆ شاعیر، بەڵام دێڕەکانی تر لەسەر شاعیر خۆیەتی"


هەندێ جار بوونی سەرمەشق و نموونەیەکی سادە، مەکینەی نووسینمان دەخاتەکار و دەس بەجوڵە دەکەین.


نووسەرە گەورەکان، دێڕی یەکەمی بەرهەمەکانیان زۆر بە دیقەتەوە دەنووسن. مارکز لەشوێنێکدا دەڵێ، هەندێ جار چەن مانگ لەکاتی خۆی بۆ نووسینی پەرەگرافی یەکەم تەرخانە کردووە. چونکە ئەم چەن دێڕە تەکلیفی بەشەکانی تریش ڕوون دەکاتەوە.


کێ دەتوانی دێڕی یەکەمی "مەسخ"ی کافکا (گریگۆر سامزا بەیانییەک لە خەونگەلێکی بیئارامەوە بەخەبەر هات و خۆی لەناو جێگەکەیدا بە ڕموزنبووی بینییەوە) یان دێری یەکەی "کوندەپەپوی کوێر"ی سادق هیدایەت (لە ژیاندا گەلێ زام هەن، وەک خۆرە وردە وردە ڕۆح لە تەریکیدا دەخۆن و دەیتاشن) لەیاد بکات؟


پێشنیار؛


دەفتەریک تایبەت بۆ ئەم کارە دابنێ.


ئەو کتێبانەی هەتە دێڕی یەکەمی هەر یەکیان لەسەرووی لاپەڕەیەک بنووسە. ڕۆژ و مانگ و هەموو شتی لەسەر دیاری بکە، تایبەت بەچی ڕۆژێکە. (ئەگر کتیبت کەم بوو سود لە کتیبی ئەلیکترۆنی وەربگرە) هیچ قەلەق و دوودڵ مەبە لە هەڵبژاردنی ڕستەکان.


ئەم ڕستانە تەنیا بەهانەن بۆ ئەوەی زیهنی تۆ بۆ خەیاڵ کردن و نووسین بجوڵێنێت.

دوای یەک مانگ گرەنتی ئەوەت دەکەم کە شەیدای ئەم شێوە دەبیت. بەهۆی ئەم سودە زۆرەش کە لێی وەردەگری، بۆ چەن مانگیکی دیکە ئەم چاڵنجە بۆ خۆت درێژ دەکەیتەوە.


سەرەڕای ئەمانە، لەم مانگەدا چەن جار سەردانی کتێبفرۆشەکان بکە و دێڕی یەکەمی شاکارە ئەدەبییەکان بخوێنەوە. حەتا دەتوانی ئەوانیش یاداشت بکەی. ئەم کارە سادە تۆ بە ڕەمز و ڕازێکی زۆر ئاشنا دەکات.


سەیر بکەن بزانن دێڕی یەکەمی کام کتێب واتان لێ دەکات، حەزبکەن هەموو کتێبەکە بخوێننەوە.


بڕوا ڕوئیا

 
 
 

Recent Posts

See All
ڕوو نووسین چییە؟

ئەم ڕۆژانە ڕاهێنانی "ڕوو نووسین" زیاتر لە هەر تەمرینێکی تر دەکەم. ڕوو نووسین واتە لەبەر نووسینەوە. چۆن لە مەکتەب مامۆستا دەیگوت بچن ئەم...

 
 
 

Comments


bottom of page